Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Linnéa Frimodig/P4 Skaraborg Sveriges Radio.

منداڵە پەناخوازە ئاپاتییەکان دیاگنۆسی تایبەت وەردەگرن

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان (socialstyrelsen) پێشنیازی ئەوە کراوە کە ئەو منداڵە پەناخوازانەی توشی ئاپاتی واتا هەست لەدەستدان دێن دەبێت ناونیشانێکی تایبەت بۆ نەخۆشییەکەیان دیاری بکرێت وشەی (uppgivenhetssyndrom) واتا (نیشانەگەل یاخود سیندرۆمی نائومێدی) پێشنیاز کراوە.

لێکۆڵەوەری ئەو پرسە دەڵێت ئەو منداڵانەی لە ماوەی پرۆسەی داواکردنی مۆڵەتی مانەوەدا توشی نەخۆشی ئاپاتی دێن دەبێت بەپێی سیستێمی سویدی دیاگنوسێکی دیاریکراو وەربگرن ، چونکە تا ئێستا ئەو منداڵانە لەژێر ناوی جیادا مامەڵەیان لەگەل دەکرێت تاوێک بە مانگرتن لە خواردن و تاوێک بە خەمۆکی و شتی لەو جۆرە ناودەبرێن ئەمەش بەدواداچوون و چارەسەری ئەو منداڵانە سەخت دەکات.

- بیۆن سمێدبی لێکۆڵەوەر لە سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێت ئەم دیاریکردنە بۆ ئەوەیە تا بتوانین بەدواداچوون بۆ ژمارەی ئەو منداڵانە و گۆڕانکارییەکانیان بکەین.

جێی ئاماژەیە نزیکەی 30 منداڵی ئاپاتی هەن بەڵام تا ئێستا هیچ ئامارێکی دڵنیا لەو بارەیەوە نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".