Tobias Billström och Fredrik Reinfeldt. Foto: Scanpix.

سەرەکوەزیران ڕەخنەی توند لە بیلستریۆم دەگرێت

فرێدریک ڕەینفێلدت سەرەکوەزیران و مۆدێرات ڕەخنەی توند لە هاورێکەی وەزیری کۆچ توبییاس بیلستریۆم دەگرێت سەبارەت بە لێدوانەکانی دەربارەی ئەو کەسانەی پەناخوازە بێمۆڵەتەکان دەشارنەوە کە گوایا بە پێچەوانەی ئەوەی خەڵکی دەیزانن کەسانی چاوشین و قژزەرد نین. ڕەینفڵدت دەڵێت بیلستریۆم لێدوانێکی ناپەسەندی داوە و کارێکی باشی کرد داوای لێبوردنی کرد و هەروەها دەڵێت بۆ ئەوەی متمانە بۆ بیلستریۆم بگەڕێتەوە دەبێت کارێکی زۆر بکات بۆ پابەند بوون و لانەدان لە ڕێکار و ڕێککەوتنەکانی حوکوومەت و مۆدێراتەکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".