Foto: Katarina Larsson/Sveriges Radio

پسپۆڕی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە سیستێمی فێرگای سویدی

سیستێمی فێرگاکانی سوید پەڕاوێزی دەنێتەوە ئەمە هۆشداریی پسپۆڕانی نێودەوڵەتییە سەبارەت بەرفراوانبوونی فێرگای ئازاد (friskolor) کە هێزی کێبەڕکێی بازاڕ و قازانج بەڕێوەی دەبات. هێنری لێڤین پرۆفێسووری بواری ئابووری فێرگا لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە ئەمەریکا دەڵێت پەڕاوێزی و جوداسازی لەنێوان هاوڵاتییانی سویدیدا دەرکەوتووە و گەر ئەو سیستێمی خوێندنە بەردەوام بێت لە پرۆسەیەکی هێمندا کۆمەڵگا توشی لێکترازان دەبێت.

سوید لە جیهاندا بێوێنەیە کە ئابووری فێرگا ئازادەکان بە تەواوی دابین دەکات بەڵام لەهەمان کاتتدا ڕێ بەو کۆمپانیایانەی کەرتی تایبەت دەدات کە فێرگاکان بەڕێوە دەبەن  قازانج کەڵەکە بکەن.هێنریک لێڤین سیستێمی فێرگای سویدی بەروارد کردوە بە سیستێمی فێرگای چەندین وڵاتی دیکە لەو کاتەوەی ریفۆرمی فێرگای ئازاد لە ساڵی نەوەدەکاندا هاتە کایە لێڤین دەڵێت سوید لە هەمووان زیاتر لەنێو وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوادا  ڕێی بە سیستێمی فێرگای ئازاد داوە.  

بەپێێ لێکۆڵینەوە و ڕاپرسییەکی هاوبەشی زانکۆی ستۆکهۆلم و ئوپسالا دەرکەوتووە کە ئەو خێزانانەی چینی مامناوەند کە توانای داراییان باشە منداڵ نانێرنە فێرگا فرەکلتور و تێکەڵەکان لە پاشخانی ئێتنیکی. ئەم کارە پرۆفێسۆری پەروەردە و خوێندن لە زانکۆی هێلسنکییەوە نیگەران کردووە.

- پاتریک شەینین  دەڵێت جیاوازی نێوان فێرگا سویدییەکان هێندە زۆرە کە وا دەکات دایکوباوکان زۆر بە وریاییەوە فێرگای منداڵەکانیان هەڵدەبژێرن.

خاڵێکی دیکەی ئەو بەدواداچوونەدا ئەوەیە کە فێرگا سویدییەکان چ ئازاد و چ دەوڵەتییەکان ئەوانەی سەر بە کۆمۆنەکانن کەموکورتی هەیە لە کۆنترۆڵ و ڕێکخستنەوەیاندا ئەمە گەر بەراوردیان بکەین بە هۆڵەندا و ئەمەریکا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".