Bild: Tore Meek/Scanpix

پزیشکەکان لە ڕێساکانی تایبەت بە تەندروستی بێمۆڵەتان ناڕزاین

بەپێی ڕێکەوتنی نێوان حوکوومەت و پارتی ژینگە تا هاوینی داهاتوو مافەکانی بێمۆڵەتان بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەستەبەر دەکرێت، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی تایبەت بە چاودێری تەندروستی ڕەخنە لە پێشنیازەکەی حوکوومت دەگرن کە ناڕوونە و دیاری نەکراوە چ جۆرە خزمەتگوزارییەک بدرێتە پەناخوازی بێمۆڵەتی بێبەڵگە (papperslösa). کرستینا مێسەرێت ئەندەرشۆن سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکانی جیهان دەڵێت ناتوانرێت سنوور بۆ جۆری چارەسەر و خزمەتگوزاریی تەندروستی دابنرێت لەکاتێکدا کە ڕەنگە بۆ نموونە ڕوشاوییەکی ئاسان ببێتە هۆی ژەهراوای بوونی خوێن.

جێی باسە بەپێی پێشنیازەکەی حوکوومەت کەسی بێمۆڵەت کاتێک مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی تەندورستی هەیە کە دەبێت حاڵەتەکەی وا بێت گەر چارەسەرەکەی دوا بخڕیت مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکە دابنێت، لەو بارەیەوە سەندیکای پزیشکان و سەندیکای چاودێری تەندروستی دەمێکە داوای ئەوە دەکەن کە پەناخوزانی بێمۆڵەت وەک هەموو هاوڵاتییان مافی هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەکی تەندروستییان هەبێت بێ سنورداری و جیاوازیی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".