Foto: Scanpix. Montage: Sveriges Radio

فەرماندەی گشتی سوپا داوای پەنابەری بۆ وەرگێڕە ئەفگانییەکان دەکات

سڤارکەر یۆرانسۆن فەرماندەی گشتی سوپا پاش دوو مانگ نەخۆشنووسی گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی و لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) داوا دەکات پرۆگرامێکی تایبەت بۆ مافی پەنابەری ئەو وەرگێڕانە (tolk) دابنرێت کە لە ئەفغانستان کار بۆ سوید دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزی ئاشتی پارێزی ناتۆ بەڕێوەیە لە ئەفغانستان بکشێتەوە و کاتێک سوپای سویدیش ئەو وڵاتە جێ دێڵن مەترسی لەسەر ژیانی ئەو وەرگێڕانە زیاترە بەڕای فەرماندەی گشتی سوپای سوید.  

جێی باسە لەماوەی نەخۆشییەکەی یۆرانسۆندا گفتوگیەکی گەرم سەبارەت بە لێدوانەکانی هەبوون کە لە ڕۆژنامەی داگەنسنیهێتەردا ماوەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە گەر بێت و سوید توشی هێرشی سەربازی بێت بەرگەی تەنها یەک هەفتە دەگرێت، فەرماندەی گشتی سوپا سەبارەت بەو گفتوگۆیانە دەڵێت شتێکی سەیرم نەگووتووە و ئێستاش دەیلێمەوە کە باسم لە توانای سەربازی سوید بووە لە چەند ئەگەرێکی جەنگدا گەر جەنگێکی چەکداری تەواو بێتە کایە سوید بەرگەی یەک هەفتە دەگرێت.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".