Foto: Henrik Montgomery/Scanpix.

پارەی سویدییەکان لە قەیرانەکەی قوبرس پارێزراوە

وەزیری دارایی ئەندەرش بۆری سویدییەکان دڵنیا دەکاتەوە کە ئەگەر پارەکانیان لەبانکی دڵنیا وەک بانکی سویدی ئەڵمانیدا و لە وڵاتانی ئابووری پتەودا هەڵگرتووە پێویست بە نیگەرانی ناکات بەڵام ئەگەر کەسانێک بۆ خۆدزینەوە لە باجدان پارەیان ناردبێتە بانکی ئەو وڵاتانەی کە گەرەنتی پاراستنی پارە نادەن یاخود پارەیان خستۆتە سەرمایگوزاری مەترسیدارەوە ئەوا با لۆمەی خۆیان بکەن.

ئەم قسانەی بۆری لە کاتێکدایە کە خەڵکی لە چاوەڕیی ئەوەدان بانکە داخراوەکانی قوبرس بکرێنەوە و پارەکانیان ڕزگار بکەن بەڵام بۆری دەڵێت تا چارەەرێک نەدۆزرێتەوە بانکەکان ناکرێنەوە و پێویست بە نیگەرانی ناکات.

 جێی باسە پەرلەمانی قوبڕسی مەرجەکانی یەکیەتیی ئەوروپای تایبەت بە پلانی ڕزگارکردن ڕەت کردەوە و وتیان نەخێر بۆ ئەو پێشنیازەی دەڵێت باجێکی زۆرەملێی لەسەر ئەو پارانە دابنرێت کە لە بانکەکانی قوبرسدا هەن، لەبری ئەوە لە ڕێگە چارەی دیکە دەگەڕێن .

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".