تەنها بە ڕۆژ فریاگوزاریی خێرا بەزمانی دیکە هەیە

ژمارەی فریاگوزاریی خێرا 112 تەنها بە ڕۆژ بە زمانی دیکە جگە لە سویدی هەیە واتا ئەگەر لە ئێواران  تەلەفۆن بۆ ئەو ژمارەیە بکەیت دەبێت سویدی یان ئینگلیزی بزانیت، ئەمە بەدواداچوونێکی فێرخوازانی زانکۆی لوند نیشانی داوە، فریاگوزاریی خێرا (SOS یان 112) وەرگێڕی زمانی سۆماڵی، عەرەبی و روسی هەیە بەڵام تەنها بە ڕۆژدا.  

بەرپرسی میدیا ئەندەرش کلارستریۆم لە فریاگوزاریی خێراوە دەڵێت کێشەی کەمی وەرگێڕ نییە بەڵکە ئەوەیە کە زۆربەی ئەو بیانیانەی تەلەفۆن دەکەن کەسێکیان هەیە لەماڵەوە یاخود کەسی نزیک کە لە جیاتی ئەوان تەلەفۆن دەکات و زمانی
سویدی دەزانێت.      

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".