Foto: Tomas Oneborg /Scanpix

توندوتیژیی و هەڕەشە بۆتە دیاردە لە بواری وەرزشدا

زیاد لە سەدا 40 لە بەرپرسانی یانە وەرزشییەکان لە شارە گەورەکاندا و لەسەدا 35 دادوەرانی وەرزشی، حەکەم،  لەماوەی دوانزە مانگی ڕابوردوودا توشی هەڕەشە و لێدان هاتوون. ئەمە لێکۆڵینەوەیەکی دەوڵەتی نیشانی داوە و بە دیاردەیەکی ترسناک وەسف دەکرێت، لێکۆڵەوەر بیۆن ئێریکسۆن لە ڕۆژنامەی (Dgens Nyheter) داوای چارەسەری خێرا بۆ ئەو کێشەیە دەکات.    

بەپێی لێکۆڵینەوەکە زیاتر بەرپرسان و دادوەرانی وەرزشی پێوە دەبن بەڵام پاسەوانانی ڕاگرتنی ئارامی و یاریزانەکانیشی لێ بەدەر نین، بەڵام ژمارەیەکی کەم لەو ڕووداوانە دەگەیەنرێنە پۆلیس. هەر لەو لێکۆڵینەوەیەدا دەرکەوتووە کە گروپی تاوانکاران تێکەڵ بەم کاری توندوتیژی و هەڕەشانەن کە دەیانەوێت فشار بۆ بەرپرسان بهێنن بڕیارەکان بەدڵخوازی ئەوان بدەن و گەر بڕیارێکیان بەدڵ نەبێت پێیان بگۆڕن.

 دەرئەنجامەکانی ئەو لێکۆڵینەوەیە لەگەڵ نزیکەی 60 پێشنیازی بۆ بەرگرتن لە تێکەڵبوونی تاوانکاران بە وەرزش ئەمڕۆ ڕادەستی وەزیری وەرزش لێنا ئادێلسۆن لیلێروت دەکرێت، بۆ نموونە لێکۆڵەوەر بیۆن ئێریکسۆن دەڵێت بۆ کەمکردنەوەی خەرجی پۆلیس باشتر وایە تەنها لە یارییە گەورەکاندا پۆلیس بەشدار بن.

بەشداری پۆلیس لە کاتی یارییەکاندا نەمێنێت و لەبری ئەوە زیادکردنی چاودێری و کۆنترۆڵکردن لەلایەن پۆلیسەوە پێش و پاش ئەنجامدانی یارییە گەورەکان، ئەمە یەکێک لە پێشنیازەکانە بۆ چارەسەری کێشەی گێڕەشێوێنی و توندوتیژی لە بواری وەرزشدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".