هاوکاریی بەرگری وڵاتانی باکور پێویستی بە گۆڕینی ڕیساکان دەکات

حوکوومەت دەیەوێت هاوکاریی بەرگری سەربازی لەگەڵ وڵاتانی باکوردا پەرە پێ بدات بەڵام بۆ ئەو هەنگاوە پێویست بە گۆڕینی ڕێساکانە وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت دەڵێت بۆ نموونە دەست بە چاودێریی ئاسمانی لە باکوری وڵاتانی باکوردا بکرێت.

- هەوڵ ئەدەین بەشێک لەو ڕێسا بیرۆکراتییانە نەهێڵین کە بوونەتە بەربەست، بۆ نموونە ئەوەی لە ساڵی داهاتووەوە لە ئیسلاندە دەیکەین کە چەند هەفتەیەک ڕاهێنانی بەرگریی ئاسمانییە دەبێتە بنەما بۆ بەردەوامی هەمان شێوە لە هێزی ئاسامنی بۆ باقی وڵاتانی باکور و هەمان بنکەی سەربازی بەکار بهێنن.  

ئەم پرسە سالی پار گەرم بوو لەگەڵ پرسی چاودێری ئاسمانی ئیسلاندە کە هەست بە پێویستی کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە سیاسەتی بەرگری ناوخۆی دەرەوەی وڵاتانی باکور کرا بۆ پێکهێنانی هاوکارییەک بۆ ئامادەگیی لەکاتی قەیران و پێویستیدا. فینلاندا کە ئەمساڵ سەرۆکایەتی ئەو هاوکارییە دەکات ئەم پرسەی بەهەند گرتووە و حوکوومەتی سویدیش چەند پێشنیازێکی بۆ هاوکاری ئاسایش و هێزی ئاسمانی نێوان وڵاتانی باکور دەخاتە بەردەم پەرلەمان.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".