بەهۆی دایکایەتییەوە کارەکەی لە دەستدا ئێستا قەرەبوو دەکرێتەوە

ژنێک لە هەرێمی بلێکینگێ دوای ئەوەی لە مۆڵەتی دایکایەتییەکەی گەڕایەوە سەرکار پێێنا ڕاگەیاند کە کارەکەی نەماوە، لەبری ئەوە پێشنیازی کاری ئێواران و ڕۆژانی پشوویان خستە بەردەم کە لەبەر منداڵەکەی نەیدەتوانی قوبوڵی بکات. لەسەر مافی ئەو ژنە سەندیکا هەوڵێکی زۆریان دا تا دادگای تایبەت بە کار (Arbetsdomstolen)جەختی کردەوە  کەسێکی دامەزراو مافی گەڕانەوەی بۆ کارەکەی خۆی هەیە هەر بۆیە دادگا بڕیاری دا کە خاوەنکاری ئەو ژنە بە 200 هەزار کرۆن قەرەبووی بداتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".