Tobias Billström, Foto: Henrik Montgomery/Scanpix

بیلستریۆم لە پەرلەمان داوای لێبوردنی کرد

 وەزیری کۆچ توبییاس بیلستریۆم ئەم پێشنیوەڕۆیە لە پەرلەماندا کەوتە بەر پرسیار سەبارەت بە لێدوانەکەی لە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) دا کە گوایا ئەو کەسانەی پەنابەرە بێمۆڵەتەکان دەشارنەوە هاونیشتمانی خۆیانن نەک خەڵکی چاوشین و قژزەرد. ئەم لێدوانە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بە جوداسازیی لە نێوان گروپەکانی کۆمەڵگە وەسفکرا بەوەی کە کەسانی بیانی کاری خراپە دەکەن، ئەو شێوازە لێدوانەم هەڵە بوو توبیاس بیلستریۆم لە وەڵامی پرسیاری مەهمەت کاپلان وتەبێژی ژینگە بۆ پرسی هاوگونجی وتی.  

بیلستریۆم وتی قسەکردن لەسەر کۆمەڵگای سێبەر واتا ئەو ژیانەی دوور لە سیستێمی ئاسایی کۆمەڵگە بەڕێوە دەچێت زەحمەتە و ئەوانە دەکەونە ئەو دونیایە توشی ناخۆشی دێن و بەکار دەهێنرێن ئەو جۆرە کارانە دەبێت بەرەنگاریان بینەوە.

 نوێنەری پارتی چەپ لە بیلستریۆم دەپرسێت: گەر جەنابی نوێنەری حوکوومەت گوێی لەکەسێک بێت بڵێت کەسانی چاوشین و قژزەرد بەشەرفترن لە کەسانی دیکە ئایا پێت وایە کە ئەو جۆرە لێدوانە ڕاسیستانەیە؟

- هیچ کەسێک نابێت گومانی لەوە هەبێت کە من زۆر دوورم لە بیری ڕەگەزپەرستانە و دژە بیانی بیلستریۆم دەڵێت هەڵسەنگاندن و نرخدانان بۆ مرۆڤەکان بەپێی ڕەنگی چاو و قژیان تێروانینێکی نادروستە و من مرۆڤەکان وەک یەک دەبین و دوور جیاوازیی پاشخانییانەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".