بەتاوانی کوشتن سزای بە چاودێریی داخراو درا

ئەو کوڕە هەژدە ساڵانەیەی لە سەنتەری ڤالەنتونا پیاوێکی بیستودووساڵانەی بە چەقۆ کوشت بە تاوانی کوشتن سزای سێ ساڵ چارەسەری داخراو لە بنکەیەکی لاواندا وەرگرت (sluten ungdomsvård). ئەو ڕووداوە کە مانگی سێپتێمبەری ساڵی پار ڕوویدا بەهۆی کامێرای چاودێری ناو سەنتەری ڤالەنتوناوە تۆمار کرابوو کە بووە بەڵگە لەسەر کوڕە تاوانبارەکە و (DNA) کەشی بەو چەقۆیەوە دۆزرایەوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجام دابوو.

لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاوێژکاری دادگای سەرەتایی میکایل سڤاد دەڵێت ئەو کاتەی ئەو لاوە تاوانەکەی ئەنجام داوە تەمەنی پێگەشتوو بووە و دەبوا بە 12 ساڵ زیندانی حوکم بدرایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".