Foto: Jessica Gow/Scanpix.

خەرمانی وەرزی فرۆشتی جل کەمە

ئاستی فرۆشیاریی جلوبەرگی سویدی بۆ سێیەم ساڵە دادەبەزێت بەشێوەیەک کە لەسەرەتای ساڵی نەوەدەکانەوە ئاوها بێ بەرەکەت نەبووە بەپێی ئاماری نوسینگەی ناوەندیی ئامار (SCB). هۆکارەکانی دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کە کڕیار بەهۆی کزی برەوی بازاڕەوە زیاتر دەست پێوە دەگرن و ئاستی کڕینی جلوبەرگ لە ڕێێ ئینتەرنێتەوە زیادی کردووە. جا ئەوەشی کە زستانی ئەمساڵ درێژەی کێشاوە بازاڕی جلفرۆشتنی کز کردووە کە بە جلی بەهارە چاوەڕێی وەرزی نوێیان دەکرد.

ئەو ڕەوتە کزەی بازاڕ زیاتر زەرەری بۆ ئەو کارگانە هەبووە کە پشتیان بە فرۆشتنی ناوخۆ لە سویددا بەستووە وەک (Kapp-Ahl, JC, MQ)، هەرچەندە (HM) لەهەموویان باشتر بوو بەڵام لە ساڵی 2010ەوە ئەمانیش ئاستی فرۆشتنیان کەمبۆتەوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".