Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دراوسێکان سکاڵای بێ بنەما دەنێرنە دەستگەی بیمەی گشتی

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 mars 2013 kl 10.10
foto: Ekot, Sveriges Radio

هەزاران سکاڵا دژ بە ساختەکاریی قەرەبووی نەخۆشی دەنێردرێتە سندوقی بیمەی گشتی (Försäkringskassan)   بەڵام نۆ لە دەیان بێ بنەمان و دوورن لە ڕاستییەوە، بەپێی سندوقی بیمەی گشتی زۆربەی ئەو سکاڵایانەی دەگەنە دەستمان لەلایەن کەسێکی توڕەیە کە پێمان ڕادەگەیەنێت  کە بیمەی نەخۆشی نەدەینە دراوسێکەی چونکە نەخۆش نییە بەڵکە خەریکی باخەکەیەتی لە ماڵەوە.

 ئەو سکاڵایانە جاری واهەیە لە ڕێی تەلەفۆنی کەسێکی نهێنییەوە دێن کە زانیاری تەواو ناگەیەنن کاتێکیش لێ دەکۆڵرێتەوە دەردەکەوێت کە تەنها وتی وتی و قسەی بێ بنەما بووە بەڕای ئولوفسۆن.

دەستگەی بیمەی گشتی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەمان خەڵکی هان نادەن بۆ ناردنی سکاڵا چونکە زۆربەی هاوڵاتیان کاری خۆیان بێ ساختە بەڕێ دەکەن لیندا ئولوفسۆن دەڵێت گەر هەڵەیەکیش لە بیمە وەرگرتندا هەبێت یان بەهۆی هەڵە تێگەشتنەوەیە یاخود بەهۆی کەمتەرخەمی لە کارێکدایە، ئەو دەڵێت ساڵی پار تەنها 300 سکاڵامان بەهەند گرت ئەوەیش لەبەر ئەوەی گومانی توندمان لە هەبوونی ساختە دەکرد.

بەپێی دەستگەی بیمەی گشتی لە سەرجەم زیاد لە 19500 لێکۆڵینەوە کە سەبارەت ساختەی بیمە کراون لەسەدا 46 واتا نزیکەی نۆ هەزاریان لەسەر بنەمای سکاڵای خەڵکی ئەنجام دراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".