Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەو فێرخوازانەی هەستی بیستنیان کەمە یارمەتی پێویست وەرناگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 mars 2013 kl 11.03
foto: Scanpix

دەستگەی فێرگاکانی پەروەردەی تایبەت (Specialpedagogiska skolmyndigheten) هۆشداری سەبارەت بەو منداڵە فێرخوازانە دەدات کە توانای بیستنیان کەمە بەڵام پێداویستییەکانیان بۆ دابین ناکرێت بۆ نموونە ئامێری بیستن و میکرۆفۆن، هۆکارەکەش ئەوەیە کە هەندێک لە ئەنجوومەنەکانی هەرێم (landsting) ئەرکەکە دەخەنە سەر فێرگاکان لەکاتێکدا کە ئەرکی تەواوی ئەو پرسە لەسەر شانی ئەنجوومەنی هەرێمەکانە.

یەکێک لەو فێرخوازانەی هەوڵێکی زۆری دا تا ئامێری بیستنی وەرگرت موا ئێریکسۆنە لە ڤێکخیۆوە. 

- کە یەکەمجار ئامێری بیستنەکەم بەکار هێنا لە پۆلی نۆ بووم هەستێکی زۆر سەیر بوو کە بۆ یەکەمجار گوێم لە دەنگی هاوپۆلەکانم بوو، پێشتر تەنها گوێم لە پرسیارەکەی مامۆستا بوو ئیتر گوێم لێ نەبوو فێرخوازەکان چییان وەڵام دەدایەوە، موا دەڵێت هەر ئەو ئامێرە وای کرد لە وانەکاندا بەشداری زیاتر بکەم و چالاکتر بم.       

نزیکەی 2400 فێرخواز هەن کە پێداویستی تەکنیکی بۆ بیستنی باشتر لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە وەردەگرن تا بتوانن خوێندنەکەیان بە ئاسایی تێبپەڕێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".