موچەی پەرستارە هاوینەکان زیاد دەکرێت

نەبوونی پەرستاران بۆ کاری هاوینە فشاری بۆ کۆمۆنی فالون هێناوە کە موچەی دەستپێک بکەنە 25 هەزار کرۆن  لە مانگێکدا و 10 هەزار کرۆنی زیادەش بۆ ئەو کەسەی کە هەموو هاوینەکە کار بکات، ، شيشتین دێگەرلوند بەرپرسی یەکە لە کۆمۆنی فالون لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئاخۆ ئەم بڕیارە ناعەدالەتانە نییە بەرامبەر بەو پەرستارە کۆنانەی موچەکانیان کەمە، دەڵێت ناچارین ئەم ڕێگەیە بگرینە بەر.

- دەکرێت وا لێکبدرێتەوە بەڵام ئەم کارەی ئێمە بۆ ئەوەیە کە پەرستارەکان بتوانن پشووی هاوینەیان وەربگرن، جا گەر بەو شێوەیەش هانی پەرستاری نوێ نەدەین کەس نایەت کار بکات و ناچار دەبین ڕوو لە کارگەکانی بەکرێدانی کارمەندان بکەین (bemanningsföretag)کە خەرجییەکەیان دووجا زیاتر دەکەوێت لەسەرمان.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".