Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەمبولانسێک ئامادە نەبوو پەناخوازێکی بریندار بگوێزێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 mars 2013 kl 14.27
Foto: Bertil Ericson/Scanpix.

پەناخوازێکی شانزە ساڵانە کە داوای مۆەڵەتی مانەوەکەی ڕەت کرابۆوە لە پەنجەرەیەکی شەش مەتر بەرزەوە خۆی فڕێ دایە خوارەوە بەڵام ئەمبولانسێک ئامادەنەبوو ئەو کوڕە بگەیەنێتە نەخۆشخانە لەبری ئەوان پۆلیس بردییە فریاگوزاری خێرا (akuten)، ئەو ڕووداوە دوو مانگ لەمەوبەر لە شاری یاڤلی ڕوویداوە و پۆلیس لە ڕاپۆرتی خۆیدا نائامادەیی ئەمبولانسەکەی تۆمار کردووە.

سەرچاوەیەکی نهێنی بە ڕۆژنامەی (Arbetarbladet) ی ڕاگەیاندووە کە یەکێک لە کارمەندانی ئەمبولانسەکە بە هاوکارەکانی وتووە یارمەتی ئەو کوڕە مەدەن چونکە بیانییە. یۆرگەن ترانێڤیک بەرپرسی چارسەرسازی ئەمبولانس لە ئەنجومەنی هەرێمی یاڤلێبۆری دەڵێت ئەو ڕووداوە زۆر جدییەوە و دەبێت سکاڵای (lex maria) ی لەسەر تۆمار بکرێت واتا ئەو لایەنەی کە خۆی کەمتەرخەمی لە گەیاندنی چارەسەر دەکات دەبێت سکاڵا بنێرێتە سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".