کەمبوونەوەی فێرخوازە بیانییەکان کارگەکانی نیگەران کردووە

کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو فێرخوازە بیانییانەی بۆ خوێندن دەهاتنە زانکۆکانی سوید دەبێتە کێشە بۆ کارگەکانی بواری تەکنیک لە داهاتوودا. ساڵی 2011 سوید بڕیاری دا ئەو فێرخوازانەی لە دەرەوەی وڵاتانی یەکیەتیی ئەوروپا دێنە سوید دەبێت بەرامبەر بە خوێندنەکەیان پارە بدەن، هەر لەو کاتەوە نزیکەی لەسەدا 80  ی ئەو فێرخوازانە کەم بۆوە تا ئەو ڕادەیەی کە پاییزی ڕابوردوو ژمارەیان لە دوو هەزار فێرخواز کەمتر بوو.

توماس کڤیست بەرپرسی کارمەندان لە کارگەی ئەلەکترۆنی ئێریکسۆن (Ericsson) یەکێک لە نیگەرانەکانە.

- ئێمە وەک ژمارەیەکی زۆری دیکە لە کارگەی ئەلەکترۆنی پشتمان بەو توانا بیانییانە ئەستوورە  و کڤیست دەڵێت کاتێک دەبینین ژمارەی ئەو فێرخوازنە لە سویددا کەم دەبێتەوە لە داهاتوومان نیگەران دەبین چونکە توانا و کارامەیی لەو جۆرە دۆزینەوەی ئاسان نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".