Foto: Scanpix, colage SR.

ئەم ئێوارەیە سوید و ئیرلاندا یەک دەبینن

لە خولی پێشبڕکێکان بۆ بەشداری لە جامی جیهانی تۆپی پێدا ئەم ئێوارەیە سەعات (20:45) سوید بەرامبەر ئیرلاندا دەوەستێتەوە، یارییەکە لە گۆڕەپانی (Frinds Arena) لە گەڕەکی سۆڵنا ساز دەدرێت و یاریزانی جیهانی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یەکێک لە بەشداربوانی تیمی سوید بە ڕادیۆی وەرزش لە ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاندووە زۆر باش خۆی بۆ ئەم یارییە ئامادە کردووە.

جێی باسە ڕێکخراوی جیهانیی تۆپی پێی فیفا ئەمڕۆ بڕیاریان دا و لەسەر داواکەی سوید و بۆ کەمکردنەوەی سەرما ئەو یارییە لە گۆڕەپانێکی داخراودا ئەنجام دەدرێت واتا بە پێچەوانەی داواکەی ئیرلانداوە کە دەیانوسیت ئاسمانی گۆڕەپانەکە کراوەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".