foto:Henrik Montgomery/Scanpix.

مەرجەکانی خوێندن لە کۆلیجی مامۆستایان نزمە

هەر فێرخوازێک بیەوێت لە کۆلیجی مامۆستایان بخوێنێت بە ئاسانی وەردەگیرێت لەبەرئەوەی مەرجەکانی وەرگیران لەو کۆلێجە یەکجار نزمە. ساڵی پار 123 کەس کە لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵادا (högskoleprovet) پلەی (0,1) هەبووە بۆ خوێندنی مامۆستایی وەرگیراون، ئەو پلەیە هێندە نزمە کە گەر لەگۆترەش وەڵامی پرسیارەکان بدەیتەوە ئەو نمرەیە هەر بەدەست دێنی.

-  ئەم بارودۆخە لە سەرەتای حەفتاکانەوە بەردەوامە ئەو کاتەی کە حوکوومەت و کۆمۆنەکان ئەرکی مامۆستا و موچەیانی لە ئەستۆدا بوو، ئێڤا لیس سیرێن سەرۆکی سەندیکای مامۆستایان دەڵێت ئەو هەلومەرجەی ئێستا ئەرکی زۆر لایەنە بەڵام هەمووش ئاگامان لێیە کە کاری مامۆستایان لە حالێ حازردا زیاتر تۆمارکردن، پلاندانان و کاری ئیدارییە، ئەم جۆرە کارانە نابێت لەسەر مێزی مامۆستا بن.   

هەر فێرخوازێک بیەوێت لە کۆلیجی مامۆستایان بخوێنێت بە ئاسانی وەردەگیرێت لەبەرئەوەی مەرجەکانی وەرگیران لەو کۆلێجە یەکجار نزمە. ساڵی پار 123 کەس کە لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵادا (högskoleprovet) پلەی (0,1) هەبووە بۆ خوێندنی مامۆستایی وەرگیراون بەراورد بە پلەی بەرزترین پلە (2,0) ئەو پلەیە هێندە نزمە کە گەر لەگۆترەش وەڵامی پرسیارەکان بدەیتەوە ئەو نمرەیە هەر بەدەست دێنی.

ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) ئەمڕۆ نوسیویەتی کە تەنها مەرجی ئەو خوێندنە ئەوەیە کە پلەی هەندێک بابەتی خوێندنی پێش زانکۆ پەسەند کرا بێت بۆ نموونە وانەی زمانی سویدی.

 دوو ڕێگەش بۆ وەرگیران لە کۆلیجی مامۆستایان هەیە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا (högskoleprov) و بەڵگەنامەی ئامادەیی، لەهەردوو حاڵەتەکەدا بەنزمترین نمرە فێرخوازان بۆ خوێندنی مامۆستایی وەرگیراون. ژمارەیەک لە زانکۆ و خوێندنگا باڵاکانیش ڕایانگەیاندووە کە فێرخوازانی کۆلیجی مامۆستایان پێویستیان بە پشتگیری تایبەتە تا بتوانن خوێندنەکەیان تەواو بکەن.   

جێی باسە لەم دەساڵەی دواییدا ئارەزووی خوێندن بۆ مامۆستایی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوە بە پێچەوانەی ئەو سەردەمی کە خوێندنی مامۆستایی یەکێک بووە لە سەرنجڕاکێشترین ڕشتەکانی خوێندن لە زانکۆ و فێرگا باڵاکانی سویددا. بۆ نموونە ساڵی 1982 بۆ هەر کورسییەکی خوێندن حەوت فێرخواز  کێبەڕکێیان دەکرد.

ئەو پێگە نزمەی ئێستا کاری مامۆستایی تێیکەوتووە پەیوەندی بە ئاستی موچەی مامۆستایانەوە هەیە لە سویددا، دوای 15 ساڵ کار ئاستی موچەی مامۆستا لە سویددا بە لەسەدا 15 زیادی کردووە بەراورد بە یابان لەسەدا 76 و ئیرلاندا لەسەدا 65. هەرچەندە ئم بارە چەندین ساڵە نەگۆڕاوە کەچی سەندیکای مامۆستایان نەیانتوانیوە خاوەنکارەکان وا لێبکەن ئاستی موچە بەرزبکرێتەوە. ئێڤا لیس سیرێن سەرۆکی سەندیکای مامۆستایان دەڵێت هەوڵ هەیە بەڵام زۆر کەمە.

-   زۆر دەمێکە هەوڵی بەرزکردنوەی موچەی مامۆستایان دەدەین چ لە فێرگای ئازاد یاخود لە فێرگاکانی سەر بە کۆمۆنەکان، بەڵام گۆڕانکارییەکی کەم بینراوە لەهەندێک کۆمۆندا موچەی مامۆستا بەرزکراوەتەوە و حوکوومەتیش لەهەوڵی سەرمایەگوزارییە سەر کاری مامۆستایی، بەڵام ئەو هەوڵانە بەپێی پێویست نین. قەیرانی مامۆستایان لە ئاستی هەموو سویددایە و دەبێت چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە سیاسەتمەدارەکانمان دەبێت خۆیان ساغ بکەنەوە و ئەم بارە بگۆڕن ئەویش بە بەرزکردنەوەی موچەی مامۆستایانە لە هەموو ئاستێکدا.  بەڕای ئێڤا لیس سیرێن سەرۆکی سەندیکای مامۆستایان.

جێی باسە ئێستا نەک هەر ئارەزووی خوێندن بۆ مامۆستایی و پێگەی ئەو خوێندنە دابەزیوە بەڵکە ئاستی زانیاری گشتی ئەو فێرخوازانەشی کە دەبنە مامۆستای داهاتوو یەکجار نزمە، بەپێی ڕاپرسییەکی زانکۆی ئوپسالا لەگەڵ 20 بەشە خوێندنی جیادا دەرکەوتووە کە فێرخوازانی مامۆستایی بەرارود بە فێرخوازانی بەشەکانی دیکە کەمترین ژمارەی فێرخوازیان هەبووە کە ڕۆژانە ڕۆژنامە بخوێننەوە. ئەمە مانای ئەوەیە کە فێرخوازانی بەشی مامۆستایی ئاگایان لە گۆڕانکارییەکانی دەوروبەریان نییە و زانیارییان سەبارەت کۆمەڵگە کەمە ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی زانیارییان بۆ نموونە لەسەر زمان هەیە بەڕای لێکۆڵەوەر میکایل بیۆرییەسۆن لە زانکۆی ئوپسالا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".