Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمپانیا تایبەتەکان قازانج لە بێکاری دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 3 april 2013 kl 10.51
Foto: Eskilstunakuriren/Scanpix

بۆ ئاسانکاریی بێکاران کاردۆزگە بە ملیاردەها کرۆن دەداتە چەند کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت تا کار بۆ بێکاران بدۆزنەوە بەڵام کەموکورتی لە کاروباری نێو ئەو کۆمپانیایانەدا دەرکەوتووە  و کاردۆزگەش بەدواداچونی بۆ ئاستی قازانجی ئەو کۆمپانیایانە نەکردووە.

بەپێی بەدواداچوونێکی تەلەفزیۆنی سوید، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابوردوودا کاردۆزگە لە پارەی باجی هاوڵاتییان نزیکەی پێنج ملیارد کرۆنی بۆ 30 لەو کۆمپانیایانە تەرخان کردووە، (Hapyy Business Sweden) کە کۆمپانیای سەرەکییە کە دوو کەس بەڕێوەی دەبەن پار فرێدریکسۆن و یوهان پێتەرسۆن لە شاری ئێسکلستونا، بەپێی ڕاپۆرتی ئابووری ساڵی 2010-2011 یەک ملیۆن کرۆن موچەیان بووە و نزیکەی 18 ملیۆن کرۆنیان لە فرۆشتنی تەئمینی خانەنشینی دەستکەوتووە ئەمە جگە لە 16 ملیۆن کرۆنی دیکە لە فرۆشتنی پشک. سەرجەم لەماوەی چەند ساڵی ئەو چەند ساڵەی ڕابوردوودا  50 ملیۆن کرۆنیان دەست کەوتووە.

سەرباری ئەو قازانجە زۆرە کارمەندانی ئەو کۆمپانیایانە دەڵێن کەموکورتی لە پێداویستییەکانیاندا هەبووە و دەڵێن جاری وا هەبووە بە زۆرەملێی لە ڕاپۆرتی کۆتاییدا ناچار کراون ناوی کەسانێک تۆمار بکەن کە لە لە چالاکی و کۆرسەکاندا بەشدار نەبوون، سەنگیش لەسەر ڕاپۆرتی مانگانە و خەرجییەکان بووە نەک چۆنییەتی و شێوازی پێشوازی لە بەشداربووان.

بەرپرسی گشتی کۆمپانیای سەرەکی کاردۆزینەوە پار فرێدریکسۆن ئامادە نییە لێدوان لەسەر چۆنییەتی ئەو قازانج کەڵەکە کردنە بدات تەنها ئەوە نەبێت کە وەک هەر کۆمپانیایەکی ئاسایی قازانجیان کردووە.

جێی باسە ساڵی 2008 حوکوومەت بڕیاری دا کاردۆزگە ئەرکی دابینکردنی ڕێنیشاندەر بۆ بێکاران بگرێتە ئەستۆ و یارمەتی لاوانی بێکار، کەسانی بێکار بۆ ماوەیەکی زۆر و پەنابەرانی تازەهاتوو بدرێت کار بدۆزنەوە.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".