سیاسەتمەداران ئاگایان لە پرۆژەی ڕێڤا نەبووە

سەرۆکایەتی شارەوانی شاری مالمیۆ لە نامەیەکیاندا بۆ وەزیری داد بیاتریس ئاسک ڕەخنە دەگرن کە سیاسەتمەدارانی ئەو شارە لە پرۆژەی رێڤا ئاگادار نەکراونەتەوە. پرۆژەی ڕێڤا کە بریتییە لە هاوکاریی پۆلیس بۆ دەستگیرکردن و ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی بە نایاسایی لە سویددا دەژین لە هەرێمی سکۆنێوە دەستی پێکرد و مالمیۆ وەک کۆمۆنێک بۆ تاقیکردنەوەی ئەو پرۆژەیە دیاری کرا.

 ئێستا سەرۆکایەتی ئەو کۆمۆنە کە بەدەست سۆسیالدیموکرات و ژینگەوەیە دەڵێن هەرگیز زانیارییان لەو باریەوە پێ نەگەیەنراوە و نوێنەری ئەنجوومەنی شارەوانی مالمیۆ ئیلمار ریپالۆی سۆسیالدیموکرات دەڵیت پێش ماوەیەکی کورت لەمەو بەر بەو پرۆژەیەی زانی لەکاتێکدا کۆمۆنی مالمێۆ خوێندنی سەرەتایی و بەرلەسەرەتایی بۆ پەنابەرە بێمۆڵەتە بێبەڵگەکان (papperslösa) تەرخان کردووە.          

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".