پەیماننامەیەکی نوێ سەبارەت بازرگانی چەک بەسترا

سەرۆکایەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان (FN)لەسەر ڕێسای بازرگانی چەک پێکهاتوون، ئەمە یەکەمجارە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی ڕێککەوتننامەیەک سەبارەت بە چەکی وەک زریپۆش و پاپۆڕی سەربازی ئیمزا دەکرێت. سوید  دەنگی بۆ ئەو ڕێککەتنامەیە داوە و وەزیری بازرگانی ئێڤا بیۆرلینگ پێی وانییە ئەو ڕێککەوتننامەیە کار لە ناردەی چەکی سویدی بکات.

جێی باسە ئامانج لەو ڕێککەوتننامەیە ئەوەیە کە ئەو وڵاتانەی پەسەندیان کردووە دەبێت ئورکانێکی کۆنترۆڵکردن تایبەت بە بازرگانی چەک دابمەزرێنن، کاری ئەو ئورگانە بۆ نموونە ئەوەیە کە لەکاتی فرۆشتنی چەک بزانن بۆ کاری تیرۆریستی  و کوشتی بەکۆمەڵ بەکار دێت یان نا.

واتا ئامانج بەرگرتنە لە بڵابوونەوە و فرۆشتنی چەک بە تیرۆریستان و بازرگانانی جەنگ لە جیهاندا، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ دەکەن و چەک دژ بە هاوڵآتییانی سیڤیل بەکار دەهێنن.

جێی ئاماژەیە تەنها سێ وڵات دژ بەو پەیماننامەیەن، سوریا، ئێران و کۆریای باکور.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".