Foto: Lars Pehrson/Scanpix.

دەبێت چارەیەکی بنەڕەتی بۆ گەدا ڕۆمەنییەکان بدۆزرێتەوە

پرسی گەدایی رۆمەنییەکان دەبێت لە ئاستی یەکییەتی ئەورووپادا چارەسەر بکرێت، ئەمە سێ ئەندام پەرلەمانی سویدی لە یەکییەتی ئەورووپا لە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) ئەمڕۆدا نوسیوویانە.

ئەو سێ پەرلەمانتارە پێیان وایە کە قەدەغەکردنی سواڵکردن یاخود گەدایی ڕێگەچارەیەکی باش نییە بەڵکە ئەوەی دەبێت بکرێت پلانێکی کاری هاوبەشە لەنێو وڵاتانی یەکییەتی ئەورووپادا بۆ بەرگرتن لەو هەڵاواردنە مێژوویی و بەردەوامەی لە ڕۆمەنییەکان دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".