Foto: Tomas Oneborg/Scanpix

کۆمپانیای پاشماوەی ئەتۆمی ڕێگەچارەی دیکەی پەسەند نییە

کۆمپانیای سویدی بەرپرس لە پاشماوە و وزەی ئەتۆمی (Svensk Kärnbränselhantering- SKB) مەرجی ئەو لایەنانە ڕەت دەکاتەوە کە داوا دەکەن لەبری باشتر بۆ هەڵگرتنی ئەو پاشماوە ئەتۆمییانە بدۆزرێتەوە کە تیشکی ڕادیۆئەکتیڤ دەر دەدەن.

بەپێێ ئەو داوانامەیەی هێشتا تەواو نەبووە چەند لایەنێک داوا دەکەن کە کۆمپانیای (SKB) ئەو پاشماوانە لەنێو چاڵی قوڵدا هەڵبگرێت یاخود لە داهاتوودا لە بنکەکانی پیتاندنی وزەی ئەتۆمی بەکاربێتەوە. بەڵام کۆمپانیای (SKB) لەسەر پلانەکەی خۆیان سوورن کە ئەو پاشماوانە لە نێو هەڵگری مسدا کۆبکرێنەوە و لە چەند ژوورێکدا لە بن چیاکانی (Forsmark) هەڵبگیرێن و پرسی بەکارهێنانەوەی ئەو پاشماوانە دوابخڕین بۆ نەوەی داهاتوو.

جێی باسە پێش ماوەیەک کۆمپانیای سویدی بەرپرس لە پاشماوە و وزەی ئەتۆمی (Svensk Kärnbränselhantering) ڕایانگەیاند کە بەنیازن پاشماوەی ئەو بنکە ئەتۆمییانەی لە داهاتوودا هەڵدەوەشێنرێنەوە لە کونەچیایەکدا بە قوڵایی 100 مەتر لە ژێر دەریاوە عەمبار بکات. ئەم ڕێگەچارەیە بۆ پاراستنی پاشماوەی ئەتۆمی ڕەخنەی لای پسپۆڕان ناوەتەوە و دەڵێن بە تێپەڕبوونی کات ئەو عەمبارانە تیشکی مەترسیداری رادیۆئەکتیڤ دەر دەدەن.

لە حاڵی حازردا لە دەرەوەی بنکەکانی بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی لە ناوچەی (Forsmark) لە کۆمۆنی ئیۆستهاممەر لە هەرێمی ئوپلاند ، ژورێک لە ژێر دەریاچەی بەلتیکدا (Östersjön) بە قوڵایی 50 مەتر هەیە کە بەنیازە قوڵتر بکرێت و پاشماوەی بنکە ئەتۆمییە لەناوبراوەکانی داهاتووی تێیدا هەڵبگیرێت، پاشماوەکەش دەگاتە نزیکەی 130 هەزار مەتر چوارگۆشە.

ئەم ڕێگە عەمبارکردنە کۆنە  بۆ ساڵی هەشتاکان باش بوو کە زانیاری باش لەسەر ئەم جۆرە ماددە و پاشماوانە نەبوو بەڕای پسپۆڕی بواری ئەتۆمی  گێرهارد شمیت لە ئەڵمانییاوە.

ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێزیش ڕەخنەگرن و دەڵێن لە شوێنێکی دیکە بۆ عەمبارکردن بگەڕێن.

کەچی سەیدا للارۆچی ئێنگستریۆم بەرپرسی کۆمپانیای بەرپرس لە پاشماوە و وزەی ئەتۆمی (SKB) دەڵێ ئەو ڕێگە عەمبارکردنەوەی ئێمە مەرجەکانی دەستگە چاودێرەکان پڕ دەکەنەوە و گەر لە داهاتوودا تیشکی رادیۆئەکتیڤ لەو عەمبارانە بچێتەوە بە ڕێژەیەکی مەترسیدار نابێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".