FOTO: HASSE HOLMBERG / SCANPIX

هونەر یادگە بۆ مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە

ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە (demens) دێن لەڕێی هونەر و داهێنانەوە یادگەیان بۆ دەگەڕێتەوە، ئاکسل هۆلمبوم لارسێن لێکۆڵەوەری یادگە (minnesforskare)  ماوەی ساڵ و نیوێک هانی چوارکەس کە توشی لەبیرچوونەوە بوون داوە بەشداری لە گفتوگۆی تایبەت بە پێشانگای هونەری لە شاری مالمیۆ بکەن و پاشان خۆشیان بەیارمەتی پسپۆڕێک داهێنان بکەن.

- لێکۆڵەوەر لارسێن دەڵێت دەرەئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە ئەوەی کە هەندێک لەو کەسانە توانای قسەکردنیان باشتر بووە و توانیویانە هەست و ڕاکانیان دەربڕن و وەک پیشتر پێویستییان بە یارمەتی نەبووە بۆ بەجێهێنانی هەندێک کار.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".