Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

گەورەترین تۆڕی فرۆشتنی ماددەی وزەبەخش دادگایی دەکرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 5 april 2013 kl 09.50
Foto: Polisen

ئەمڕۆ دادگایی 23 کەس بە گومانی قاچاخچێتی و فرۆشتنی ماددەی وزەبەخش (dopnings-medel)دەست پێ دەکات. بەپێی دەستگەی گومرگی سویدی ئەمە یەکێکە لە گەورەترین تۆڕەکانی ماددەی وزەبەخش کە لەساڵی 2009 ەوە نزیکەی 50 ملیۆن کرۆنیان لەو ڕێگەیەوە قازانج کردووە.  

فرۆشتنی ئەو ماددانە لەریێ ئینتەرنێتەوە بووە و ئەو تۆڕە تاوانکارە ڕێکاری ڕێکخراو و تایبەتبە کارەکانیان هەبووە بۆ نموونە کەسانێک لە بەرهەمهێناندا بەشدار بوون کە خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی بەرز و کاری باش بوون، بە ڕووکەش هەرگیز گومانی کاری وایان لێ ناکرێت کەچی لەماڵەوە و لە گەنجینەکانیاندا خەریکی بەرهەمهێنانی ماددەی وزەبەخشی نایاسایی بوون. میکایل لیندگرێن بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی دژ بە تاوانکاری لە دەستگەی گومرگەوە دەڵێت.

جێی باسە ماوەی دوو ساڵ پۆلیسی گومرگ لە ستۆکهۆلم چاودێری ئەو تۆرەی کردووە و بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی کەنەدا توانرا نامە ئەلەکترۆنییە نهێنییەکانیان کە بە شفرە نێردرابوون بکرێنەوە و ئەو تۆرە ئاشکرا بکرێن پاشان لە هەڵمەتێکدا لە شەش شاری سوید سەرجەم دەست بەسەر 11 ملیۆن دۆس ماددەی وزەبەخش و ئامێری بەرهەمهێنان و ماددەی دیکەی نایاسایی گیراوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".