لیژنەی بازاڕیکار لە پەرلەمان ڕەخنە لە کاردۆزگە دەگرن

دوای بەدواداچوونەکەی تەلەفزیۆنی سوید بۆ ئەو کۆمپانیا تایبەتانەی لە بێکاری قازنج کەڵەکە دەکەن  لیژنەی بازاڕیکار لە پەرلەمان هاتوونەتە دەنگ و بەرپرسی لیژنەکە ئیلیسابێت سڤانتێسۆن ڕەخنەی توند دەگرێت.

سڤانتێسۆن بۆ تەلەفزیۆنی سوید دەڵیت کاری ئەو کۆمپانیایانە بەهیچ جۆرێک پەسەند نییە و دیارە کە ژمارەیەکی زۆریان پارەی باجی هاوڵاتییانیان خستۆتە گیرفانی خۆیان، بەڵام کێشەی سەرەکی کەموکورتییە لە گرێبەست و چاودێرییەکانی کاردۆزگەدا (arbetsförmedlingen).

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی 2008 بوو حوکوومەت بڕیاری دا کە کاردۆزگە ئەرکی دۆزینەوەی ڕێنیشاندەر بۆ بێکاران بدۆزێتەوە، بۆ ئەو کارە پشت بە ژمارەیەک کۆمپانیایی تایبەت بەستراوە لەو بوارەدا کە ئێستا دەرکەوتووە لەسەر حسابی ئەو پارەیەی لەباجی هاوڵاتییان دراوەتە ئەو کۆمپانیایانە خەریکی قازانج کەڵەکە کردنبوون لەبری بۆ نموونە گەشەدان بە میتۆدی کاردۆزینەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".