بکوژی زەڕەنگەرەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە

پیاوێکی 24 ساڵانە دوێنی پێنج شەممە بە گومانی کوشتنی زەڕەنگەرەکەی دورگەی (Reimersholme) لە ستۆکهۆلم بەند کرا. ئەو ڕووداوە هەفتەی ڕابوردوو لە ژێر زەبری چەک و بارمتەگرتن بۆ تاڵانکردنی زەڕەنگەرێک بە کوشتنی خاوەنە 73 ساڵانەکەی کۆتایی هات تا دوێنێ ئێوارە یەکێک لە ئەنجامدەران خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.

لە لێکۆڵینەوەکەی دوێنێ ئێوارەی پۆلیسدا ئەو پیاوە 24 ساڵانەیە دانی بە کاری کوشتن و تاڵانکردنەکەدا ناوە، تا ئێستا پۆلیس لە دوو کەسی دیکەی بەشدار لەو ڕووداوەدا  دەگەرێن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".