Foto: Bjorn Sigurdson/Scanpix

کەسانی گیرۆدەی ماددەی هۆشبەر یارمەتی دەدرێن

لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی نوێدا هەفتەی داهاتوو لە ستۆکهۆلم بوار بۆ ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ماددەی هۆشبەر بەکار دێنن (narkomaner) دەرزییەکانیان بگۆڕن بە دەرزی نوێ. بەو پێیە بڕیارە لە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتووەوە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرو بیست ساڵە لە تەنیشت نەخۆشخانەی (S:t Görans sjukhus)لە بنکەیەکی کاتییدا بواریان بۆ دەڕەخسێنڕیتپشکنین و چارەسەری پزیشکییان بۆ بکرێت بۆ نموونە پشکنینی تایبەت بە نەخۆشی ئایدز.

هەروەها ئاسانکارییان بۆ دەکرێت پەیوەندی بە دەستگەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی (socialtjänst) و بنکەکانی تەندروستی بۆ کەسانی گیرۆدی ماددەی هۆشبەرەوە بکەن.

جگە لە یارمەتی کەسانی گیرۆدەی ماددەی هۆشبەر ئامانج لەم پرۆژەیە لێکۆڵینەوەیە لەوەی کە ئاخۆ گۆڕینی دەرزی و خزمەتگوزاریی تەندورستی بێ بەرامبەر تا چ ڕادەیەک ئاستی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئەیدز و (HepatitC) کەم دەکاتەوە.

 ئەم پرۆژەیە چەندین ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و ئێستا لەلایەن هەرێمی پارێزگا و سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڕیاری لەسەر دراوە.

چاوەڕێ دەکرێت ڕۆژانە بە سەدان کەس سەردانی ئەو بنکەیە بکەن، بەپێی هەڵسەنگانی دەستگە بەرپرسەکان نزیکەی  هەشت بۆ نۆ هەزار کەسی گیرۆدەی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی ستۆکهۆلمدا هەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".