Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ژمارەی پەناخوازی بۆ سوید لە چاوەڕوانکراو کەمترە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 8 april 2013 kl 10.35

ژمارەی پەناخوازان بۆ سوید لە ماوەی وەرزی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان وەرزی ساڵی پار بە ڕێژەی یەک لەسەر سێ زیادی کردووە بەڵام لەو ژمارەیە کەمترە کە چاوەڕوان دەکرا لەماوەی ئەمساڵدا پەنا بێننە بەر سوید.

بەو پێیە لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی 10 هەزار پەناخواز هاتوونەتە سوید واتا بە لە سەدا 29 زیاتر لە هەمان وەرزی ساڵی پار. گەر ژمارەی پەناخوازی بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت دەگاتە 39 هەزار پەناخواز واتا کەمتر لەوەی دەستگەی کۆچ پێشبینییان دەکرد واتا 54 هەزار پەناخواز لە ماوەی ئەمساڵدا بێنە سوید.

میکایل ڕیبەنڤیک بەرپرس لە دەستگەی کۆچ دەڵێت گۆڕانکارییەکان لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپیدا سەبارەت بە پرسی کۆچ کاریگەری لەسەر ژمارەی پەناخوزایی بۆ سوید دەبێت بۆ نموونە دارایی کردنی کاری چاودێری سنوری نێوان تورکیا و یۆنان کە لەلایەن یەکیەتی ئەورووپاوە بەڕێوە دەچێت دڵنیا نییە، بەڵام پێشبینییەکانی ئێمە بۆ ژمارەی پەناخوازی لەماوەی ئەمساڵدا وەک خۆی دەمێنێتەوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".