Foto: Janerik Henriksson/Scanpix.

ژاوەژاو فێرخوازی بیانی لە فێربوون دوا دەخات

هەندێک لەو فێرخوازە بیانییانەی ئاستی فێربوونیان باش نییە یەکێک لە هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ژاوەژاوی ناو پۆل، بەپێی لێکۆڵینەوەیە زانستی بۆ تێگەشتن لە زمانێک کە زمانی زکماکی نییە سەرنج و هەوڵی زیاتری دەوێت. ستیگ ئارلینگەر پرۆفێسۆر لە تەکنیکی بیستن لە زانکۆی لینشیۆپینگ دەڵێت مێشکی هەمان سەقامگیریی نییە کاتێک وتووێژ بە زمانێکی جیاواز لە زمانی دایک دەکرێت.

پرۆفێسۆر ئارلینگەر دەڵێت گەر ناو پۆل ژاوەژاو بێت و سەقامگیر نەبێت ئەوا ئەو فێرخوازانەی سویدی زمانی زکماکییان نییە وزەی زیاتریان دەوێت بۆ تێگەشتن لەوەی لەناو پۆلدا دەوترێت ئەو کات وزەیان پێ نامێنێت بۆ هەڵگرتن و بەبیرهاتنەوەی زانیارییەکە و ئەوەی وتراوە.

لە فێرگای سەرەتایی ئاکالا لە ستۆکهۆلم تەنها یەک لەحەوتی فێرخوازان سویدی زمانی زکماکییانە، پۆلەکان وا ئامادەکراون کە دیوار و دەرگاکانی ژاوەژاو کەم دەکەنەوە، بەرای فێرخوازن   کاریگەری زۆر باشی هەبووە لەسەر ئاستی فێربوونیان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".