foto: Scanpix

تەکنیکی نوێ کێشە بۆ زەنگی ئاگاداری دەنێتەوە

بەسەدان هەزار کەسی بەساڵا چوو و سستئەندام لە سویددا زەنگی ئاگادارکردنەوە (trygghetslarm) لە ماڵەوە بەکار دەهێنن ئێستا لەم چەند ساڵەی دواییدا کە سیستێمی ئەو زەنگانە دەگۆڕدرێت بە دیگیتاڵ و بێتەل ئەو گۆرانکارییە بێ کێشە نەبووە بۆ نموونە هێزی گەیەنەری تەلەفۆنی هەندێک جار باش کار ناکات یاخود هەڵە لە سیم کارتەکاندا ڕوو دەدات ئەوەش کێشەی پەیوەندیگرتنی لەگەڵ ناوەندی یارمەتی (Hjälpcenter) ناوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئینستیتیوتی کەلوپەلی یارمەتی (Hjälpmedelsinstitutet) کە بەدواداچووی بۆ سێ ساڵ لەو گۆرانکارییە تەکنیکییە کردووە دەرکەوتووە کە لەوەتەی ئەو سیستێمە لە گۆڕاندایە زۆربەی ئەرکی پەیوەندیکردن بۆ داوای یارمەتی دەکەوێتە ئەستۆی بەساڵاچوو خۆی بۆیە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کۆمۆنەکان ئەرکی ئاسانکاری و دامەزراندنی ئەو ئامێرە نوێیانە بگرنە ئەستۆ بەڕای  کلاس تیادەر بەرپرسی گەشەپیدان لە ئینستیتیوتی کەلوپەلی یارمەتی.

-  ئەوەی کێشەیە لەو سیستێمە بێتەلەی ئێستادا ئەوەیە کە نازانین زەنگی ئاگادارکردنەوەکە کار دەکات یان نا، دەرئەنجامەکەشی ئەوەیە تیادەر دەلێت کە ئەو کەسەی زەنگەکە بەکاردەهێنێت دەست بە دوگمەی ئاگادارکردنەوەدا دەنێت و چاوەڕێیە کارمەندی یارمەتی بێت بەڵام دەردەکەوێت کە زەنگەکە کاری نەکردووە و ئەویش لەجێی خۆی بێیارمەتی دەمینێتەوە.  چاککردنەوەی ئەو کێشە تەکنیکیانە نابێت لەسەر شانی کارمەندانی خزمەتگوزاری چاودێری بن بەڵکە کۆمۆنەکان دەبێت بەو کارە هەستن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".