پێداچوونەوە بە یاسای سەرپەرشتی منداڵدا دەکرێت

لە ساڵی 2006 ەوە لەو کاتەوەی یاسای دابەشکردنی سەرپەرشتیی منداڵان لە نێوان دایک و باوکی جیابۆوەدا گۆردرا ژمارەی سکاڵاکان سەبارەت بە شێوازی دابەشکردنی سەرپەرشتیی منداڵ (vårdnadstvisterna) لە دادگاکاندا دووجا زیادی کردووە، ڕەخنەگران دەڵێن بەپێی ئەو رێسایە تەنها کاتێک ڕێ بە دایک و باوکان دەدرێت بە هاوبەشی سەرپەرشتی منداڵەکانیان بکەن گەر تەبا بن و هاوکاری یەکدی بکەن، ئەم ڕێسایە وا لە دایک و باوکان دەکات ڕێک نەکەون بەڕای ڕەخنەگران.

ئەو گۆڕانکارییەی ساڵی 2006 وەک کاردانەوەیەک بوو لەسەر بڕیاری دادگا لەسەر هەندێک دۆز کە بۆ نموونە گەر یەکێک لە دایکوباوکی منداڵەکە توندوتیژ یاخود نەخۆشیی دەروونی یان گیرۆدەی مەی و ماددەی هۆشبەریش بووبێت دادگا ڕیی داوە سەرپەرشتی منداڵەکانیان بەهاوبەشی بکەن.

بەڵام لەو کاتەوەی ئەو یاسایە گۆراوە هیچ بەدواداچوونێکی بۆ نەکراوە و لە کەموکورتییەکانی نەکۆڵدراوەتەوە هەر بۆیە ئێستا دوای نزیکەی حەوت ساڵ حوکوومەت دەیەوێت لە کاریگەری ئەو یاسایە بکۆڵێتەوە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".