Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

یاسایەکی نوێ پێویستە بۆ کەمکردنەوەی خۆکوشتنی منداڵان

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 8 april 2013 kl 15.08
foto: Scanpix

دیاردەی خۆکوشتن لە نێو منداڵ و نەوجەوانانی سویددا زیادی کردووە، بەپێی نوێترین ئامار هەموو ساڵێک نزیکەی  124 منداڵ و نەوجەوان لە تەمەنی نێوان 15-24 و نزیکەی پێنج منداڵی خور تەمەن 15 ساڵ خۆیان دەکوژن،  بەپێچەوانەوە دیاردەی خۆکوشتن لەنێو گەورە ساڵاندا کەم بۆتەوە.

فرێدریک مالمباری لە نوێنەرایەتی پرسی منداڵان (Barnombudsmannen) دەڵێت ژمارەی خۆکوشتنی منداڵان جێی نیگەرانییە هەر بۆیە داوا دەکات بەپێی یاسا لێکۆڵینەوەی دوای ڕوودانی خۆکوشتنی منداڵان زۆرەملێی بێت تا بزانرێت دەستگە بەرپرسەکان یارمەتی پێویستییان پێشکەش کردووە یان نا.

-  ئەو لێکۆڵینەوانە ڕەنگە زانیاری باشتر بداتە گەورە ساڵان سەبارەت بە هۆکاری ڕوودانی خۆکوشتنەکە و کەمورتییەکان، بەو شێوەیە مالمباری دەڵێت دەتوانرێت بەر بە ڕووداوی خۆکوشتن بگیرێت. بۆ ئەوەش پێویست بە یاسایەکە بۆ نموونە تا هاوکاری نێوان دەستگە بەرپرسەکان بۆ گۆڕینەوەی زانیاری باشتر بکرێت.

وەزیری پرسی منداڵ و بەساڵاچووان دەڵێت ئەم پێشنیازەی نوێنەرایەتی منداڵان بەهەند دەگرین و دەبێت کاری دەستگە بەرپرسەکان و مێتودی کارکردن بۆ بەرگرتن لەو دیاردەیە پەرە پێ بدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".