Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ژنە ئاسنینەکە کۆچی دوایی کرد

foto: Leifteris Pitarakis, scanpix

سەرەکوەزیری پێشووی بەریتانیا ناسراو بە ژنە ئاسنینەکە مارگرێت تاتشەر ئەمڕۆ لە تەمەنی 87 ساڵیدا لە لەندەنی پایتەخت کۆچی دوایی کرد، هۆکاری مردنەکەی خوێنتێزیی مێشک بووە (stroke). فرێدریک ڕەینفێلدت سەرەکوەزیرانی سوید دەڵێت کەسایەتییەکی گەورەی سیاسی دونیای جێهێشت کە بنەمای وڵاتەکەی ئەو داینا، تاتشەر ساڵی 1979 دەسەڵاتی گرتە دەست ئەو کاتەی سیاسەت و ئابووریی بەریتانیایی گەورە داڕما بوو، تاتشەر کەوتە بەرەنگاربوونەوەی سۆسیالدیموکراتێکی شەکەت و ڕیفۆرمکردنەوەی وڵات لەهەمان کاتتدا. ڕەینفێلدت دەڵێت سیاسەتی تاتشەر بەریتانیای کرد بە دوو لەتەوە لایەک پێیان وا بوو زۆر توندڕەوە و لاکەی دیکە پشتگیرییان دەکرد.

تاتشەر سەرەکوەزیرانی بەریتانیا لە بەرەی کۆنسەرڤاتیڤ کۆنەپارێزان بوو لەنێوان ساڵانی 1979-1990 یەکەم ژنە لە بەریتانیادا پۆستی سەرکوەزیرانی گرتبێتە دەست. بەهۆی توندڕەوی لە سیاسەتی کۆنسەرڤاتیڤانیەدا نازناوی ژنەئاسنینەکەی وەرگرت. ساڵی 1990 دوای ناکۆکییەکی ناوخۆیی نێو پارتەکەی دەسەڵاتی لێ وەرگیرایەوە، ناڕەزاییەکان زیاتر بەرامبەر بە شێوازی سەرۆکایەتییەکەی بوو کە بە دیکتاتورییەت دەناسرا.

  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".