Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

پیاوانی کەمتەرخەم لە یەکسانیدا توشی فشاری دەروونی دێن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 9 april 2013 kl 10.54
foto: sacnpix

ئەو پیاوانەی لەماڵداریدا کەمتەرخەمن بەو هۆیەوە باری دەروونییان باش نییە، ئەمە نامەیەکی دکتۆرا لە زانکۆی ئومیۆ نیشانی داوە. بەپێی یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەو لێکۆڵینەوەیە ژنان بەهۆی ئەرکی ماڵ و کاری دەرەوە هەست بە فشار دەکەن و تەندروستییان باش نییە پیاوانیش بەو هۆیەوە کە هەست دەکەن کەمتەرخەم بوون و دەبوا ئەرکی ناوماڵ یەکسانتر بگرنە ئەستۆ توشی نائارمی دەروونی دێن، بەو شێوەیە خێزانێکی نائارام دێتە کایە. لیسا هاریسۆن ئەنجامدەری لێکۆڵینەوەکە دەڵێت.

-  یان ئەوەیە کەسەکە خۆی یاخود خێزانەکەی چاوەڕوانی هاوکاری ماڵداری لێدەکەن هاریسۆن دەڵێت ئێنجا کاتێک پیاوەک بە هۆی جیاواز ناتوانێت ئەو چاوەڕوانیانە پڕ بکاتەوە توشی سترێس و فشاری دەروونی دێن.

 ئەو لێکۆڵینەوەیە لە ساڵی 1981 ەوە بەدواداچوونی بۆ نزیکەی 1000 کەس کردووە کە ئەو کات تەمەنیان شانزە ساڵان بووە، بەپێێ ڕاپرسی و گفتوگۆی قوڵ لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەرئەنجامێکی پێشتر زانراو دەرکەوتووە ئەویش ئەوەیە کە هێشتا نایەکسانی لەنێو خێزانی سویدیدا بەرقەرارە، بەو هۆیەوە خێزانەکان کامەران نین.  

بەپێی بەدواداچوونی چەند ساڵە بۆ ئەو 1000 کەسە دەرکەوتووە کە ئاستی ڕاگرتنی یەکسانی لە ماڵداریدا لەنێوان ژن و پیاو بەپێی تەمەنیان نەگۆڕ بووە و دابەشکردنی کاری ناوماڵ و گۆڕینی ڕۆتینەکان سەختە، کێشەکە ئەوەیە کە ڕاگرتنی تەرازەکە لەنێوان کاری ماڵ و دەرەوەدا ئاسان نییە بەڕای لێکۆڵەوەر.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".