Arkivbild: Fredrik Sandberg/Scanpix

ڕێساکان سەبارت منداڵانی سوروگات ناڕوونە

تا ئێستا ڕێسایەکی ڕوون سەبارەت بە مافە یاساییەکانی ئەو منداڵانە نییە کە لە وڵاتانی دەرەوەی سوید لە دایکێکی لەبر (surrogatmamma) لەدایک دەبن و دەهێنرێنە سوید بۆیە ئەنجومەنی ڕەوشتی دەرمانسازیی دەوڵەتی داوا لە حوکوومەت دەکەن لەو بارەیەوە یاسایەک بەزووترین کات دابرێژێت.

پشتبەستن بەدایکێکی لەبر بۆ دروستکردنی منداڵ لەدەرەوەی وڵات کارێکی یاساییە لە سویددا بەڵام تائیستا مەفە یاساییەکانیان دیاری نەکراوە، لەو کاتەوەی منداڵەکە دێتە سوید چەند مانگێک دەخایەنێت تا دیکوباوکەکەی بە یاسایی دەبنە سەرپەرشتیکاری منداڵەکە ئەمەش کێشە دەنێتەوە شێل ئاسپلوند بەرپرسی ئەنجومەنی ڕەوشتی دەرمانسازی دەڵێت.

- پرسەکە تایبەتە بە پارساتنی مافە کۆمەڵایەتییەکانی منداڵەکەیە، بۆ نموونە گەر شتێک ڕووبدات و پێویست بە یارمەتی دەتسگەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی (socialtjänst) یاخود خزمەتگوزاری تەندورستی بکات ئەو کاتە مافی ئەو منداڵە بەپێی یاسا دیار نییە و کێشە دێتە پیش.  

هەرچەندە پیش ساڵێک پەرلەمان حوکوومەتی ڕاگەیاند لەپرسی منداڵانی سوروگات بکۆڵنەوە بەڵام تا ئێستا لێکۆڵینەوەی لێنەکراوە، بەپێی دوا ڕاگەیاندنی وەزیری داد بیاتریس ئاسک تا کۆتایی مانگی مای ڕینمایی بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەک لەو بارەوەیە تەواو دەبێت.

 جێی باسە بەپێی سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان (socialstyrelsen) مەزەندە دەکرێت نزیکەی 100 منداڵ لەم ساڵانەی دواییدا بەو ڕێگەیە هاتبنە سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".