پزیشکەکان فریای لێکۆڵینەوەی زانستی ناکەون

فشاری سەر نەخۆشخانەکان لە سەراسەری سویددا بۆتە بەربەست بۆ پزیشکەکان تا لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن، پزیشکەکان تەنها فریای نەشتەرگەری و کاری دیکەی ڕۆژانەیان دەکەون کە وا دەکات ئاستی چۆنییەتی کارەکانیان داببەزێت بەڕای بەرپرسی فۆندی لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە پرۆفێسۆر بێنگت ڤێستەرمارک. ئەو کاتەشی کات بۆ لێکۆڵینەوە هەیە ماوەکە کورتە و گەر کار بەو شێوەیە بەردەوام بێت سوید پێگەی لێکۆڵینەوەی لە ئاستی نێونەتەوەییدا لەدەست دەدات ڤێستەر مارک دەڵێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".