Photo: Tor Johnsson/Scanpix

حوکوومەت پەرە بە بواری خوێندن دەدات

حوکوومەت دوو ملیار کرۆن بۆ پەرەپیدانی خوێندن و شوێنی ڕاهێنان ئەمساڵ و ملیاردێکی دیکە بۆ ساڵی داهاتوو تەرخان دەکات، ئەم هەواڵە لە کۆبونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ سەرۆکی پارتەکانی هاوپەیمانی ڕاست ڕاگەیەنرا.

سەرمایەگوزارییەکەش بریتییە لە دابینکردنی جێگەی زیاتر بۆ خوێندندی پیشەیی گەروەساڵان و شوێنی ڕاهێنان (praktikplatser) هەروەها زیادکردنی کورسی خوێندن لە بواری ئەندازیاریی و پەرستاریددا، بەو پێیە سەرجەم 12400 جێگەی خوێندنی زیاتر بۆ ساڵی خوێندنی 2013-2014، ئەم سەرمایەگوزارییە بەشێکە لە پێشنیازی بودجەی ئەم بەهارە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".