Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

٢١ ڕۆژ لە بەهار چووە، بەڵام گەلۆ بەهار لە کوێیە؟

پخش شده onsdag 10 april 2013 kl 12.01
پارکی یاریی منداڵان هێشتا بەفری لێنەچۆتەوە. وێنە: کاووس اختری

شاروومەندانی سوید هەر ئێستا لە ساردترین مانگی ئاپریلی ئەم ساڵانەی دواییدان. ٢١ ڕۆژ لە نەورۆز چووە کەچی هێشتا وەرزی بەهار نەگەیشتۆتە هەموو شوێنێکی سوید. خۆ دێتەوە بیرتان جەند ڕۆژ لەمەوەبەر بەفر دەباری؟ کەشناسی تلەڤزیۆنی سوید دەڵێ دوو تا سێ هەفتەی تر بەهار دەگاتە ستۆکهۆڵم کەچی وێدەچێ خەڵک لەم سەرما و سۆزی زستانە باش وەرەز بوون.  

پیاوێکی ٧٠ ساڵەیە کە لە ریستوورانێک خەریکی نانخواردنە بە هەواڵنێری ئێمە دەڵێ کە ئەمە هیچ باش نییە. چ سەوزاییەک لە شاردا نابینرێ، خاک و خیز نەبێ. دوایەش درێژە دەدا و دەڵێ نازانم خەڵک لە کۆنەوە بۆ هاتوون و شوێنێکی وەک سویدیان بۆ ژیان هەڵبژاردووە.

مانگی مارس و ئەپریلی ئەمساڵ یەکێ لە ساردترین وەرزەکانی ئەم چەند دە ساڵەی دوایی بووە و زستانی سەروشکی ئەمساڵیش بە چەشنێکی ناسرووشتی درێژ بۆتەوە و نابڕێتەوە. سارا کچێکی ٢٥ ساڵە کە لە ژێر هەتاوی بێهێزی ستۆکهۆڵم خەریکی پیاسەیە دەڵێ هیچ نیشانەیەک لە بەهار نابینرێ، ڤایرووسی هەڵامەت نەبێ کە داوێنی خەڵک بەرنادا.

دەچینە ناو بینای تلەڤزیۆنی سوید تا سۆراخی بەهار لە کەشناسی بەشی دەنگوباسی تلەڤزیۆنی بگرین.

پاش تێپەڕین بە ڕێڕەوە پیچەڵپاجەکانی بینای تلەڤزیۆن، ژووری کەشناسان لە پشت ژووری دەنگوباس دەردەکەوێ. یانیکێ گیستکارت، کەشناسی تلەڤزیۆن سەرەتا وانەی فێرکاریی زانستی کەشناسیمان دەداتێ و دەڵێ بەهار لە باری زانستییەوە کاتێ دێ کە حەوت شەو و ڕۆژ پەیتاپەیتا، پلەی گەرما لە سەرووی سفرەوە بێت.

ئەو زیاد دەکا و دەڵێ ئەمساڵ بەهار زۆر وەدرەنگی کەوتووە و لە راستیدا بەهار لە ٢٠ی مانگی مارسەوە، واتا نەورۆز، دەست پیدەکا کەچی هێشتا نیشانەیەکی بەهار لەم بەشەی سوید دیار نییە.

لە یانیکە گیست کارت دەپرسین: دەی بەو باسەی تۆ کردت، ئێستا بەهار لە کوێیە؟
لە وەڵامدا دەڵێ لە هەندێ ناوچەی بەردەم ئاوی ڕۆژئاوا و باشووری سوید، بەهار دەستی پێکردووە کە چی دوو سێ هەفتەی پێدەچێ تا دەگاتە ستۆکهۆڵمیش.

بەڵێ ڕەنگە دوو سێ هەفتەی تر ئەم دەنگە بەهارییانە لە ستۆکهۆڵمیش ببیسین و بە قەولی لارش ئەم پیاوە ٦٠ ساڵەیەی باسی نیشانەکانی بەهاری بۆ کردین، بەهار کاتێ دەگاتە ستۆکهۆڵم کە چێشتخانە و قاوەخانە و نادییەکان، دەست بکەنە خزمەتکردن لە دەرەوەی شوێنەکەیان و لە خواردن و خواردنەوەکانیان بۆ بێنە سەر پیادەڕەوەکان. هەڵبەت هەندێ لە ریستوورانەکانی شار ئەم کارەیان کردووە بەڵام نەک هەموویان.

پایه و اساس کار ما در رادیوی سویدن خبرنگاری معتبر و بی طرفانه است. رادیوی سویدن یک رسانه غیر وابسته از نظر سیاسی، مذهبی و اقتصادی است که درجهت منافع هیچ نهاد عامه ویا فرد مستقل فعالیت نمی‌کند.
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".