Foto: Bertil Ericson/Scanpix.

بازاڕیکاری سوید سستە

بێکاری لە هەمان ئاستی بەرزی خۆیدایە و ئەو کەسانەی بێکاری درێژخایەنن ژمارەیان لە زیادبووندایە، بەپێی ئامارێکی نوێی کاردۆزگە (Arbetsförmedlingen) 6600 کەس ئاگادارکراونەتەوە لەکار دەر بکرێن، واتا 1600 کەس زیاتر بێکار دەبن بەراورد بە مانگی مارسی ساڵی پار.

بازاڕی کاری سوید بۆ داهاتووی نزیک و دووری کێشەی پێوە دیارە بەتایبەت لە بواری کاری کارگە و کاری میکانیک، بیناسازی و کەرتی گواستنەوە. 231 هەزار بێکار لە کاردۆزگە تۆمارن و زیاد لە شەش مانگە کریان دەست نەکەوتووە، بێکارانی درێژخایەنیش بە 11 هەزار کەس لە ماوەی مانگی مارسدا زیادیان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە بازاڕیکار بۆ کارمەندان ڕووناکییەکی تێدایە کە ئەو کارمەندانەی لە کار دەکرابوون و ئێستا لە ڕێی ئەنجوومەنی دڵنیاییەوە (trygghetsrådet) کاریان دەستکەوتووە ژمارەیان یەکجار زۆر بووە بەشێوەیەک لەماوەی وەرزی یەکەمی ئەمساڵدا 4900 کارمەند کە لەکار دەگەڕان لە سەدا 88 یان کاری دەستکەوتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".