دژایەتی توندی وزەی ئەتۆمی لە سویددا بەردەوامە

ئەو ڕووداوەی وزەی ئەتۆمی کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە فۆکۆشیمای یابان ڕوویدا کاریگەری لەسەر ڕوانگەی سویدییەکان بۆ وزەی ئەتۆمی هەبووە. ئەوە بۆ ساڵی دووەمە ژمارەی ئەو کەسانەی دژ بە بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمین لە زیادبووندایە بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵانە لە ئینستیتیوتی(SOM- Samhälle, Opinion och Medier ) کە 1500 کەس تێیدا بەشدار بوون.    

ئەو لێکۆڵینەوەیە هەروەها نیشانی داوە کە هەڵوێستگرتن لە بەرامبەر پرسی سوزەی ئەتۆمی بەپێی گروپە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەگۆرێت بۆ نموونە لاوان زیاتر لە گەورەساڵان و ژنان زیاتر لە پیاوان دژ بە وزەی ئەتۆمین.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".