Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بانکە گەورەکان کڕیارەکانیان دەفرۆشنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 april 2013 kl 11.45
Foto: Jessica Gow/Scanpix.

بانکە گەورەکانی وەک (SEB) و بانکی دەوڵەتی (SBAB) زانیاری سەبارەت بەو کڕیارانە دەفرۆشنەوە کە داوای قەرزی خانوویان کردووە و خواستەکەیان ڕەت کراوەتەوە، بەپێی بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەی (Svenska Dagbladet) بانکەکان لەبری ئەو زانیارییانە پارەی دەڵاڵانە وەردەگرن و کڕیارەکانیشیان دەنێردرێنە ئینستیتیوتێکی قەرزی بچوکتر کە سوودی قەرز تێیدا دووجا بەرزە.

نموونەیەک لەو ئینستیتیوتانە (Bluestep)ە کە نزمترین سوودی قەرزی خانوو دەگاتە 6.35 لەسەدا. بەرپرسی بازاڕی تایبەت هۆکان هیۆیەر لە بانکی دەوڵەتی (SBAB)ەوە بۆ ڕۆژنامەی سڤێنسکاداگبلادێت دەڵێت لە ساڵی 2005 ەوە هاوکارییان لەگەل ئینستتیوتی بلوستێپدا هەبووە.

هیۆیەر دەڵێت ئەو کارەی ئێمە دەیکەین لە خزمەتی ئەو کڕیارانەدایە کە لای ئێمە ناتوانن قەرز وەربگرن، ئەوەش بەتایبەت ئەو کەسانەن کە لە تۆماری دەوڵەتیی حسابدارییدا سەرنجییان لەسەرە.

جێی باسە لەو کاتەوەی ڕوو لەسەر ئەم زانیارییە هەڵماڵراوە هەردوو وبانکی ئێس ئێ بێ و ئێس بێ ئا بێ گرێبەستەکانیان لەگەڵ ئینستیتیوتی بلوستێپ هەڵوەشاندۆتەوە، بێرند شمیت بەرپرسی میدیا لە ئێس بێ ئا بێ یە.

-         ئەو جۆرە کارانە دژ بە پرسنیپی کارەکانمانە و کاتێک بانکەکەمان بڕیاری نەدانی قەرزێک دەدات ئەو بڕیارە دەبێت پەیڕو بکرێت لەو پاشخانەوە هاوکارییمان لەگەڵ بلوستێپ دەوستێنین.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".