Arkivfoto. Bo-Göran Bodin och Daniel Öhman på Guldspadeprisutdelningen. Foto: Stina Gullander/Sveriges Radio

ڕاپۆرتوانانی ڕادیۆی سوید خەڵاتی ئەمەریکییان وەرگرت

دانیێل ئیۆمان و بو یۆران بودین دوو ڕاپۆرتوانی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت یەکێک لە بەرزترین خەڵاتەکانی جیهانیان لە بواری ڕۆژنامەوانی لێکۆڵینەوە (grävande journalistik) وەرگرت. ئەو خەڵاتە کە ڕێکخراوی نێونەتەوەیی (IRE) ی ئەمەریکی دەیبەخشێتەوە لەبەرامبەر ڕاپۆرتەکانی ئەو دوو ڕاپۆرتوانە بوو کە ساڵی 2012 ڕوویان لە پلانی سوید بۆ دامەزراندنی کارگەی چەک لە سعودییە هەڵماڵی و بووە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری بەرگری سوید.

ڕۆژنامەوان بو یۆران بودین دەڵێت سەرسوڕماوم لەوەی کە ئەمەریکییەکان ئەو چیرۆکەی ئێمەیان هێندە بەلاوە سەرنجڕاکێش بووە لەکاتێکدا لە وڵاتی خۆیان چیرۆکی زۆر شێتانە تر هەن.

 جێی ئاماژەیە ئەو دوو ڕۆژنامەوانە لەسەر هەمان ڕاپۆرت چەند خەڵاتێکی دیکەیان بردۆتەوە بۆ نموونە (Guldspade) و (Prix Euorpa).

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".