Foto: Jurek Holzer/Scanpix

ڕێ بە بانگدان لە مزگەوتەکەی فیتیا دەدرێت

ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پۆلیسی ستۆکهۆلم بڕیاری دا کە ڕێ بە بانگدان لە مزگەوتەکەی گەڕەکی فیتیا بدرێت، ئەم هەواڵە لە ماڵپەڕی پۆلیسدا بڵاو کراوەتەوە. لە ساڵی 2012 دا کۆمەڵەی ئیسلامی داوایەکیان بۆ کۆمۆنی بۆتشیرکە (Botkyrka) نارد کە ڕۆژانی هەینی ڕێ بە بانگدان لە مزگەوتی فیتیاوە بدرێت.

نوسینگەی پرسی بیناسازی کۆمەڵ لە کۆمۆنی بۆتشیرکە پێیان وا بوو کە هیچ هۆکارێک نییە بەر بە بانگدان بگرێت دواتر داواکەیان ناردە سەرۆکایەتی پۆلیس لەبەرئەوەی بانگدان وەک پرسی تایبەت بە ڕێکوپێکی کۆمەڵگە چاو لێ دەکرێت.

 جێی باسە بە پێی بڕیارەکەی پۆلیس ڕۆژانی هەینی لە نێوان کاتژمێر 12-13 ی نیوەڕۆ مزگەوتی فیتیا ڕێ پێدراوون بۆ ماوەی سێ تا پێنج خولەک بانگ بدەن. ئەمە یەکەمجارە کۆمەڵەیەکی ئیسلامی داوای لەو جۆرە پێشکەش بکات و داواکەش پەسەند بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista