بواری دەربازبوون لە باجدان بۆ خاوەن کارگەکان ناهێڵرێت

حوکوومەت بە نیازە ئەو کونجە بگرێت کە بواری بۆ خاوەن کارگەکان دەکردەوە خۆ لە باج دەرباز بکەن، بەپێی پێشنیازێک لە بودجەی ئەم بەهارەی حوکوومەتدا داواکراوە ئەو کەسانەی خاوەندای کارگە و کۆمپانیای بچووک دەکەن (fåmansföretag) بواریان نەمنێت وەک جاران لەبری مووچە قازانج ڕابکێشن و کە بەو شێوەیە خۆیان لە باجدان ڕزگار دەکرد.

ماتس ئەسارسسۆن بەرپرسی کۆمەڵەی گشتی کارگەبچووکەکان دەڵێت گەر ئەو ڕێسایانەی باج خراپ کەڵکی لێ وەربگیرێت باشتروایە بگۆڕدرێن بەڵام من تا ئێستا نەمبینیووە ئەندامانمان ئەو ڕێسایەیان پێچەوانە بەکارهێنابێت.

 بەپێی ئەم هەواڵە کە لە ڕۆژنامەی (Dagens industri) دا هاتووە وەزیری دارایی ئەندەرش بۆری و سەرۆکی پارتی سێنتەر ئانێی لیۆڤ داوای گۆڕینی ڕێساکانی باج دەکەن کە لەساڵی 2006 دا وا گۆڕدران کە ئاسانکاری بۆ گەشەپیدانی کۆمپانیای و کارگەی بچووک بکرێت و بەو پێیە خاوەندران بۆیان هەبێت لە بری مووچە قازانج لە سەرمایەکە ڕابکێشن و لەبری لەسەدا 57 باج لەسەدا 20 بدەن. دەرئەنجام ئەوەیە کە بەکارهێنانای ئەو ڕێسایە بێوێنە زیادی کردووە و حوکوومەت دەیەویت بیگۆرێت.  

 بۆری و لیۆڤ هەروەها پیشنیازی ئەوەیان کردووە کە خەرجی خاوەنکار کەمبکرێتەوە تا خەرجی کارمەندانی بواری لێکۆڵینەوە و خوێندن کەم بێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی سوید بتوانێت لە کێبەڕکێ زانستییەکاندا بەردەوام بێت.    

کارگە و کۆمپانیای بچووک ناسراو بە (fåmansföretag) ئەو کۆمپانیایانەن کە بە پارەی پشک دەبرێن بەڕێوە و چەند کەسێک بۆ نموونە چورا یاخود کەمتر خاوەنداری دەکەن، نموونەی ئەو کۆمپانیایانە چاودێری حساب (revisor) و کۆمپانیای ڕاوێژکاری (konsultföretag) و نوسینگەی پارێزەری (advåkatbyrå).

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".