Foto: Kim Holm/Sveriges Radio

ئەو کۆمپانیا ڕێنیشاندەرانەی باش کار ناکەن دادەخرێن

ئانگلێس بێرمودێز سڤانکڤیست بەرپرسی کاردۆزگە (Arbetsförmedlingen) دەڵێت ئەو کۆمپانیایانەی کە بۆ کاردۆزینەوە و ڕێنیشاندانی بێکاران (jobbcoaching) پشتیان پی دەبەسترێت گەر وەک پێویست کار نەکەن دادەخرێن، ئەمە لە وەڵامی ڕيخنەکانی حوکوومەتە لە کاردۆزگە کە لە کۆنترۆڵکردنی ئەو کۆمپانیایانە کەمتەرخەمبوون بەشێوەیەک ئەو پارەیەی بۆ کاردۆزینەوە پێیان دراوە بۆ کەڵەکەکردنی قازانجی خۆیان بەکاریان هێناوە.

- من زۆر نیگەرانم لەم هەواڵانە و ئەوەی کە جێی پرسیارە ئەوەیە کە ئەو کاتەی چاودێری ئەو کۆمپانیایانە دەکەین هەڵەی وا نادۆزینەوە و پەیڕەوی ڕیێساکان دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".