وێنە لە فەیسبوکی شەوانەڕۆژی کچان وەرگیراوە

شەوانەڕۆژی کچان تووشی هێرشی هاک بووە

هێرشێکی هاک کێشەی بۆ سەر پەیوەدنییە ئینتەرنێتییەکانی بنکەی شەوانەڕۆژی کچان (tjejjourer) لە ستۆکهۆلم ناوەتەوە، ئەو کێشەیە بۆتە هۆی ئەوەی کە ماوەی دوو هەفتەیە نەیاتوانیوە نامەی ئەلەکترۆنی وەربگرن یان وەڵام بدەنەوە. ئەوانەی کە مەیلەکەیان هاک کردووە ڤایرۆسێکی واشیان ناردووە کە بتوانن چاودیری هەموو نامە و زانیارییەکانی شەوانە ڕۆژی کچان بکەن.

-  مای ڤینگرێن بەرپرسی چالاکییەکان دەڵێت دەیانتوانی بێنە نێو سیستێمی کۆمپیوتەرەکەمانەوە گوێ بدەنە نامە و زانیاری و لێشیان بگۆڕن، تەنانەت چوونەتە نێو دۆکومێنت و بەڵگەکانمانەوە  و شێواندونیان، ڤینگرێن دەڵێت ئەم هێرشە زۆر مەترسیدارە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".