Omer Mustafa, foto:Janerik Henriksson/Scanpix

عومەر مستەفا وەڵامی ڕەخنەکان دەداتەوە

عومەر مستەفا کە لە کۆنگرەی ئەم دواییەی سۆسیالدیموکراتەکاندا بۆ ئەندامی سەرۆکایەتی پارتەکە هەڵبژێردرا وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە دەڵێن مسەفا وەک سەرۆکی کۆمەڵەی ئیسلامی وتاردەرێکی دژەسامی بۆ کۆنفرانسێکیان بانگهێشت کردووە، عومەر مستەفا لە نامەیەکیدا بۆ ڕۆژنامەی (Aftonbladet) دەڵێت بەداخەوەم کە ئەو کارەم وەک دژەسامی لێک دراوەتەوە بەڵام من هاوڕا نیم لە گەڵ ئەوەی لە وتاری ئەو میوانەدا وتراون، عومەر مستەفا دەڵێت دەبوا زووتر وەڵام بدەمەوە و بڵێم کە ڕاسیزم و ئاژاوەچێتی هەرگیز پاساویان نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".